ئەو کەسانە دائیما مەنزووری دوو دیدەی سەمان
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
501 بینین
ئەو کەسانە دائیما مەنزووری دوو دیدەی سەمان
وا بەکەیف و ئارەزووی دەوران لەسەر ڕەقس و سەمان
پاک تینەت گەر لە بەحرا بێ بە قیمەت هەر دەگا
قەترەیێ ئاوە کە دەیکاتە جەواهێری زەمان
من لە توندی ڕاست مەشرەب زەڕڕەیێ باکم نییە
بۆ لە دڵ تیر دانە پێچی کەچ تەبیعەت وەک کەمان
حیرەتم ئەبنایی ئەم عەسرە بکەم تەشبیهی چی
شێری غەڕڕانیش کە نابێ وەک ئەمان بێ بێ ئەمان
مردنی ئەم ڕۆژە ئیسپاتی حەمییەت کردنە
عارە بۆ شێران لە بەزمی ڕێوییانا لەحزەمان
باسی خوبان کە لەباتی حۆرییان واعیز کە حوور
تۆ بە شاهێد بە لە جەننەت کەس نییە غەیری ئەمان
جەلبی غەیری پێ دەکا ڕەغبەت بە سۆفیدا کە شێخ
حەمدیناسناوی ئەدەبی بۆ تەفرەی فەرەح بیدە لە دڵ جێگەی غەمان