لێم گەڕێن شینێکی ڕەنگین با بکەم بۆ حاڵی خۆم

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  584 بینین
لێم گەڕێن شینێکی ڕەنگین با بکەم بۆ حاڵی خۆم
دیدە داوێنم بە گوڵشەن کا لە خوێنی ئاڵی خۆم
هەروەکوو زیبایی بەرگی خاسی بەر جانانەیە
کەی لە عوششاقا بووە شەیدایێکی ئەمسالی خۆم
گەر ببینی غونچە ڕەنگە هەر لە داخا شەق بەرێ
نوقتەیی ئاڵی دەمی مەحبووبی دیدە کاڵی خۆم
نوقڵی دا جانان بە ئاغیار و جنێوی دا بە من
هەر وەکوو شاخی نەباتم دی جنێوی تاڵی خۆم
ئیشتییاقی من بەجێیە عەرزی کەن وەختی ویساڵ
بەم سکووتە شەرحی بۆ دەکرێ زمانی لاڵی خۆم
مالیکی حوسنە بە خەتت و مۆر و توغرایی خودا
ئاشنا نەبوون بە زلفی یاری شیرین خاڵی خۆم
خادیمی فیکری قەناعەتکارە ئیستیغنا غەنی
دائیما موحتاجە ئەلحەق ئافەرم بۆ حاڵی خۆم
من لە ئەوجی ئولفەتا حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەوەندە بەرز فڕیم
تا بە نووری شەمسی ڕوومەت ئاگرمدا باڵی خۆم