لە دڵما ئەو بتە دڵتەنگ بوو چابوو شەعبدەی ئەفلاک
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
547 بینین
لە دڵما ئەو بتە دڵتەنگ بوو چابوو شەعبدەی ئەفلاک
بە شمشێری قەزا زوو کردی سنگم وەک گریبان چاک
دەخیل ئەی دڵ لەبەر پەیکانی ئەو سەییادە هەڵمەفڕە
خودا لوتفی ببێ بەڵکە بگەینە عالەمی فەتراک
ئومێدێکم کە مابێ هەر بە هاژەی سەیلی فرمێسکە
تەوافی کۆیی یارم پێ بکا بەڵکوو لەگەڵ خاشاک
بەسەر ئەمڕازی عەشقا کەی دەوا تەئسیری پێ دەکرێ
دەفەرموو دەفعی زەهری ماری پەرچەم کا لە دڵ تریاک
بە جل پاکی دروست نابێ نوێژی زاهیدی دڵ پیس
بە ئاوی مەی هەتا نەشوا دڵی وەک دامەنی ناپاک
لە بەینی زلف و ڕووی ئەو شۆخەدا دڵ سائیمولعومەرە
نییە ئیفتاری ڕۆژوویێ شەوی بێ موتتەسیل ئیمساک
جگەرگۆشەی عەزیزی عاشقان فرمێسکی خوێنینە
چ ڕوو سوورە لە عالەمدا بزانە ئاوی چاوی پاک
لەسەر پێچانی دنیا سەر نەپێچی چاکە تۆحەمدیناسناوی ئەدەبی
بە پێی ئەو شۆخە ناگا تا نەبێ سەر غەرقی خوێن و خاک