غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  687 بینین
غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع
ڕووتییە گەر دەست بدا بۆ عاقڵان ئەمڕۆ مەتاع
سەیری بیمارانی ئولفەت بۆیە قەت ناکا تەبیب
نۆشداروو کەی دەکا ئازاری ئولفەت ئیندیفاع
وەختی هیجرەت بۆ دوعاخوازیت نەکرد فەرمووی وتم
گیانەڵاوە ئەو دەمەی بکرێ لەگەڵ جانا ویداع
بۆ سەری لێدا تەمەع زلفت کە دەستی کردە مل
خان و مانی چەندە تێکدا ماڵی وێرانم تەماع
ئەلبەتە عاشق دەسووتێ بۆ نیگاری بێ جەفا
کەس وەکوو پەروانە وەسڵی تێ نەکەوتووە بێ نیزاع
تا ڕەقیبی بێ مرووەت حەمدیناسناوی ئەدەبی یاری دلبەرە
سوودی تۆ یەکسەر زیانە قیسمەتت دەرد و سوداع