تۆ وەکوو خۆر تا نەخەیتە سەر سەرینت سەر بە ناز
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
753 بینین
تۆ وەکوو خۆر تا نەخەیتە سەر سەرینت سەر بە ناز
بەدری کامیل لەم کەلە سەر نایەنێتە دەر بە ناز
مەتڵەعی خۆر میسلی جەبهەت با هەڵێنی ڕۆژی ڕووت
هەڵدەهێنێ میسلی چاوت ئاخۆ دوو ئەختەر بە ناز
گەر سەبا بیباتە چین بۆنی سەری زلفت دەخەن
ئاهویی سەحرا و عوود و میشک و عەنبەر بەر بە ناز
ڕوومەتت دوو خیسلەتی تێدایە وەک گوڵ ئاتەشی
چۆن بە پەروانە و بە بولبول ڕشتی باڵ و پەڕ بە ناز
غەیری چاوت کێ لە ماڵی کەعبەدا بیستوویەتی
مەست و هوشیاری بکێشن ڕووبەڕوو خەنجەر بە ناز
ناخودا ئەو ڕۆژە حاڵی بوو کرا سەددولبەحر
چاوەکەت گرتی لە دەریای حوسنتا لەنگەر بە ناز
سەیری ئیعجازی زلف کەن یا ئەکا شەققولقەمەر
یا ئەدا دەمدەم لە ساقی گەردنی کافر بە ناز
حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەو شۆخە سەراپا نازە وەختێ مەیلی بێ
وا دەدا ڕەونەق بە تەبعی ناسکی شاعیر بە ناز