بەهاری عومر ئەوا گەییە حوزەیران
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3597 بینین
بەهاری عومر ئەوا گەییە حوزەیران
کە چی وەک کۆدەک ئێستە دەچمە سەیران
دەبێ ڕەم کەم لە شار و ببمە وەحشی
نیە حیلەی ترم بۆ ڕامی جەیران
لە ئاوی تێغی هەر زامێ بوو ئاوا
بڕینی من نەبێ هەر وایە وەیران
بە نەشئەی بۆنی گوڵزاری چ کۆیەک
لە تەنما مورغی ڕۆحم هاتە تەیران؟!
سولەیمانم هەواڵی مووری پرسیم
لە ناو ئەمسالم ئەز هودهود لە تەیران
بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی
نەدا بێ، بۆ چیە ئایینە، حەیران؟!
لە مەحویناسناوی ئەدەبی دڵ ئەگەر ون بوو وەکوو گەنج
سۆراغی کەن لە کونجی کۆنە دەیران