بە ڕۆژ گیراوە شەو بنواڕینە ئەترافی زلفی یار

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  500 بینین
بە ڕۆژ گیراوە شەو بنواڕینە ئەترافی زلفی یار
چلۆنی من بنووسم جا ئیتر ئەوسافی زلفی یار
بەسەر فەوارەیی ملا شەوقی وەک ئاوی زیندەگی دەڕژێ
خزر با بێتە سەیری هاژە و سەر تافی زلفی یار
خەیاڵم کرد پەشێوی عومرم و شەرحی سیەهـ بەختیم
بنووسم هەروەکوو لەوحە لە سەفحەی سافی زلفی یار
بە قەد ڕۆژی بڕی دیبایی شەو ڕەنگی فەلەک زانی
کە بەرگی ناسکی ڕوخسارییە کێشبافی زلفی یار
لە ئەنزاری عمووما هەر دەبێ عەنبەر بسووتێنم
دەڵێن ئەو ڕوو ڕەشە کردوویە ئیستیخفافی زلفی یار
خودا سەر پەرچەمی خا توولی عومری من ڕەزام ئەمما
لە کورتیدایە توولی شەوکەتی ئەخلافی زلفی یار
بە دڵ جێگەی لە ڕوخسارا نەداوە خستییە پشتگوێ
بە دڵمە سەد لە جەننەت چاترە ئەعرافی زلفی یار
سەمەرقەند و بوخارای دا بە خاڵی هیندویێ حافیز
منیش چین و خەتام بەخشی بە میشکی نافی زلفی یار
مەمالیک حەمدیناسناوی ئەدەبی قەت ناکا کیفایەی دەس بڵاوی ئەو
مەگەر هەر قورسی ڕوو بگرێ بەری ئیسرافی زلفی یار