هەر بڕشتی زلفی یارە داروویی بیماری یار
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
475 بینین
هەر بڕشتی زلفی یارە داروویی بیماری یار
هەر بە مەی دەکرێ دیارە چارەیی زەهری خومار
چاری دەردی عەشقی پێ نەکرا فلاتوون و وتی
تێکەڵی خوێنە موحەققەق ڕۆحە وا چۆتە دەمار
تا بەسەر ڕشتەی خەیاڵیدا نەکەم وەک سەبحە داغ
وەک دوعای سۆفی مەحاڵە بێتە میزانی ژمار
مردنی ژینە، ژیانی نەفعە، هیجرانی ویساڵ
هەر سەری تێدا بەخت کەن خەڵقە گەر عەشقە قومار
ماڵی وێرانە ئەوانەی هەر خەریکی قەیسەرین
ئەو کەسانە قەیسەرن ماڵی تورابین کەن عەمار
ڕەببی چەند شیرینی لێ دێ لەو دەمە گوفتاری تاڵ
هەر وەکوو قەندی موکەڕڕەڕ بوو وتی لازەهرە مار
بەختی کێ ئاخۆ پژابێ ئەمری دابێ بیکوژن
ئەم ڕەقیبە حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ هەڵقونی وەک سووسەمار