قەت چنارەی پێ مەڵێن ناوم ئەوا نا بەرد و دار
دێی چنارە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
576 بینین
قەت چنارەی پێ مەڵێن ناوم ئەوا نا بەرد و دار
غەیری باڵای وەک سنەوبەر فەرموو کێ بوویە چنار
ناوی چاوم بوو بە جەنگەڵ هێندە چێوی پیا چووە
وەک مەغارە بەردە ئەترافم سەرەوژێر و کەنار
کاشکی ئەوسا ئەسیری دەستی ئینگلیسی دەبووم
نەک بکەومە داوی زلف و پەرچەمی پڕ پێچی یار
سوێند بە کەعبەی ئەبروان و مەسحەفی ڕوومەت دەخۆم
مەستی مەی نابێتە مەستی غەمزەیی چاوی خومار
بەس بە شەو وەرگێڕە ڕۆژم ئەی سەبا ڕەحمت ببێ
پەرچەمی خاوی بە ئەفشانی مەنێرە سەر عوزار
نەخلی باغی حوسنە باڵات سەرکەشە سەرویش نییە
تازە غونچەی کردووە سێوە بزانم یا هەنار
هەر بە خوێنی دیدەکانی دامەنی گوڵگوڵ دەکا
مەیلی گوڵشەن بۆ دەکا حەمدیناسناوی ئەدەبی ئیتر فەسڵی بەهار