دەکا یەغما بکا جانان لەگەڵ فەردی بەشەردا شەڕ

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  496 بینین
دەکا یەغما بکا جانان لەگەڵ فەردی بەشەردا شەڕ
لە دڵ شەوق و لە دەم زەوق و لە مل تەوق و لە ئەفسەر سەر
بە نیوە پێکەنینێ زلفی لادا ڕوومەتی دەرخست
نە تەنگی ما دڵی غونچە، نە گوڵ ڕەنگ و نە عەنبەر بەر
لە ئەشکی گریە مەئیووسم زەمانی سۆزی ناڵینە
کە ئاو نابێ بە ئاگر بۆ دڵی ڕەق بێ وەکوو مەڕمەر
بەسەر کۆیی خەراباتا ئەگەر عەنقا بکا پەرواز
ملی نەشکێ دەبێ باڵی بڕێژێ با بە شەهپەڕ پەڕ
هەناسەی ئاگرینم پووشی وەک من هەر دەسووتێنێ
سرشکم گەر نەکا خاکم بەسەر ئەسباب و بوستەر تەڕ
ددانی ڕەونەقی داوە بە مرواری سەری کوڵمی
لە یاقووتی دەسێنێ خەرج بسووتێ میسلی ئەخگەر گەر
دەبێ ئەهلی موحیببەت دەربەدەر بن حەمدیناسناوی ئەدەبی تا وەختێ
ڕەقیب لەم تەختە نەردەی عالەما نەیبێ لە شەشدەر دەر