من لە ئەڵتافی درۆم پێ خۆشترە جوێنی سەریح
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
572 بینین
من لە ئەڵتافی درۆم پێ خۆشترە جوێنی سەریح
زەهرە شەککەر خەندەیی دڵ تاڵی لێوی دەم مەلیح
سوحبەتی ڕۆشن زەمیرانە بدا سەفوەت بە دڵ
غەیری ئاوێنە بزانم چی دەکا تووتی فەسیح
مشتەری مشتێ لە بارێ بۆ نموونە سەیر دەکا
کافییە بۆ ئەهلی دنیا تاقە یەک ئیشی قەبیح
پەنجەی ئەبرۆی بوو کە باسی خستە ڕوو شەققولقەمەر
پێکەنینی خاسەتەن ئیعجازی نایە دەم مەسیح
پەندی ناسح چارەسازی تینەتی بەدخوو نییە
کەی بە کەڵکی بڵح و نامەرد هاتووە نەوعی سەلیح
تێگەیشتوو بۆیە حەمدیناسناوی ئەدەبی عاشقی خوبان دەبن
کاری زوشتی کەس نەدی بیکا کە ئینسانی سەبیح