نەیدیوە شەو بە عومری بووە ئافتابی سوبح

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  489 بینین
نەیدیوە شەو بە عومری بووە ئافتابی سوبح
یا ڕەب چ ڕوو ڕەشە ئەوی نەیدی حیسابی سوبح
زاهید نوێژی سوبحی قەزا کرد کە زلفی یار
لاچوو لە ڕوومەتی وتی لاچوو نیقابی سوبح
گەردن کەچە موقابیلی گێسوو ملی نیگار
حەیفە شەوە کە مالیکی حەڵقە و ڕقابی سوبح
جەبهەی کڵاوی دلبەری گرت شوعلەیی جەبین
ئیشغاڵی مەشریقی کە دەکاتن تەنابی سوبح
زوهدی ڕیایی یەک شەوی زاهید بە دینی من
ناگاتە خێری یەک قەدەحی پڕ شەرابی سوبح
ڕۆژی خەراپ و مەستە بە جامێکی ئافتاب
دەیدا بە شەو کە ساقی عالی جەنابی سوبح
وەک ڕۆژە حەمدیناسناوی ئەدەبی ڕوومەتی هەرکەس سەحەرگەهان
دەشوا بە دەستی شەوقی لە چەشمە و سەرابی سوبح