ئەهلی دنیا نین ئەوی پیاون لە کن ئەهلی سەڵاح
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
614 بینین
ئەهلی دنیا نین ئەوی پیاون لە کن ئەهلی سەڵاح
گەر دەڵێن پیاوین لە دنیا بۆ دەکەن خۆیان نیکاح
نەشئەبازانی محەببەت وەک مەلەک کۆ بوونەوە
کوا لەبی مەیگون و دیدەی ساغیر و گەردن سوراح
شەربەتی ڕەسمی گوشادی دەمتە خوێناوم دەسا
توخودا فەرمانی قەتڵم کە بە نوتقی ئیفتیتاح
فرسەتە ئەمڕۆ بە دڵ خاکی بەسەر داکەم سروشت
توخمی غەم بڕوێنی بەڵکو بۆ سبەینێ وەک فەلاح
بۆ لە پێستم دەردەکەی واعیز بە وەعزی هیچ و پووچ
بەختی من کردی جەنابیشت بە جەردەی بێ سیلاح
من لەبەر تۆ هەر وەکوو شەونم هەڵەستم دەرکەوی
بۆ دەڕۆی وەک خۆر بەسەرما بێ سەلام و بێ سەباح
مەسکەنی دێوانەگانی چاوی لەیلایانە بەڕ
سووچی فرمێسکە لە دەریای حەسرەتا بوومە مەلاح
حەمدیناسناوی ئەدەبی شەرحی حاڵی خۆی بۆ چی بە بە نەزم و نەسر دەکا
عەشق ئەگەر مەیلی ببێ دەیکا بە حەرفێ ئینشراح