زمانی لاڵە خامەم هەر لە باسی ئەو دەمە ئەفسەح
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
1446 بینین
زمانی لاڵە خامەم هەر لە باسی ئەو دەمە ئەفسەح
قسەی بێ خوێم بە زیکری بستەی ئەو لێوانەیە ئەملەح
وتم من نیمە ئیستیعدادی سەرداری وەکوو مەنسوور
وتم حەقت دەوێ ڕیسوا بە دارا کردنی ئەسڵەح
بە چاوی چڵکن و تیری قەزاوە بێ لەگەڵ فکرت
ڕەقیب چۆنی دەکەی تەرتیب ئەمەندە فیتنەیە پەح پەح
لە شانەم پرسی باسی توڕڕەیی میشکینی ئەگریجەت
ئەمەندەی وت ئەمە توولی هەیە نامەرد وەلاتەشرەح
بەهای خوێنی منی پێ نادرێ گەوهەرشوناسی دەهر
کە کردوویە بە کانی لەعل و گوهەر کوچەیی مەزبەح
بە خامۆشی لە کن پەروانە دەرسی حوزنی خوێند حەمدیناسناوی ئەدەبی
هەتا سووتن لە مەیدانایە نابن عاریفان ئەفرەح