کە وەک ڕۆژ ئەو هەڵات ئەستێرە ئاسا بووم لە خۆ ئاوا
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
749 بینین
کە وەک ڕۆژ ئەو هەڵات ئەستێرە ئاسا بووم لە خۆ ئاوا
وتی ئەم جیلوەیە چی بوو ئەوە دەردت بخۆ ئاوا
تفەنگ و تیری دڵدۆزم خرۆش و دووکەڵی ئاهە
کە ئێمە کونجی وەحدەتمانە مەیدانی شەڕ و داوا
بە قانوونی حەیا ئەلبەت موجازاتی قەڵەم دەدرێ
زمانی بۆ بڕین چاکە ئەوی کردی کە شت داوا
ڕیجالی ئێستە وەک منداڵی ساوا ڕق لە شت دەگرن
دەڵێن عەسری جەدیدە ناکرێ ئێمە نەبین ساوا
خوداجۆی گەر لەبی جۆ و گەردنی مینایی مەی بگرە
کە پەردەی دینی شێخ زوڵمی تیایە ڕوونەکەی ئاوا
کە دنیا ڕووی لە تۆ کرد شەرتە بۆ چی پشت لە من کەی بۆ
بە بووکی وا جیهان گەردیدە غەڕڕا حەیفە بێ زاوا
لە دڵما تاجدارە غەم دەڵێی ئەسکەندەرە حەمدیناسناوی ئەدەبی
دەبێ حورمەت بگیرێ چوونکە نەیما مەلجەء و مەئوا