منی لایەق بە ڕیسوایی شوکر دیوە لە مەفتوونا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  776 بینین
منی لایەق بە ڕیسوایی شوکر دیوە لە مەفتوونا
وەکوو لەیلا بە مەجنوونی کە قابیل دی لە مەجنوونا
کە عەشقت کەوتە تەنویراتی دڵ عەقڵم لەسەر دەرچوو
بەڵێ دووکەڵ بە هەڵگیرسانی کوورە وا لە دەرچوونا
حەکیمانە وەرن بنواڕنە ئەم خەتتی ئەبرۆیە
بزانم کەی بوو ئەم حەرفە لە تۆماری فلاتوونا
تەماشای جیلوە کەن دەیدا بە حوسنی خوێنی شیرینی
دەڵێی ڕۆحی کەلامی ئەهلی حاڵە وا لە مەزموونا
لە حەسرەت ڕوومەتت ئەوجی دڵم هەر داغی پڕ شەوقە
هەر ئەو داغانەیە باقڵ کە ناویشیە بە گەردوونا
سیەهـ بەختی منە زلفی بە جارێ ڕوومەتی پۆشی
کە ڕۆژم وا بە ڕەش بەڕەش گیرا قیامەت وا لەبەر بوونا
لە سەد عالی تەبعدا کامیابێکم نەدیوە قەت
وەکوو نەمدی کە تەنها نابەکامێکیش لەسەد دوونا
لە بەزمی عالەمم چی خۆم هەمە حەمدیناسناوی ئەدەبی دڵی برژاو
لەگەڵ دوو ساغیری دیدەی پڕ ئەشکی خوێنی مەیگوونا