نەقدی داغی زۆرە دڵ کەوتۆوەتە سەودایی فەنا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  832 بینین
نەقدی داغی زۆرە دڵ کەوتۆوەتە سەودایی فەنا
خۆ عەشق تەنها لەبەر لالە دوکانی دانەنا
دڵ لە داغت ئەی سەنەم وەک لالە بۆتە جامی خوێن
خوێنی من ئەنگوشت نوما بێ چاکە یا ڕەنگی حەنا
عەیشی عاشق پایەدارە هیجر و وەسڵی بۆ نییە
یەک هەوایە ئەو بینایەی ڕەنگی ڕێژا بێ بەنا
گوڵشەنی حوسنی بە تەحریکی ڕەقیب پۆشی کە یار
کافرم بۆ چی وتم قاپی بەهەشتم لێ ژەنا
پێت بڵێم قازی شەریعەت موستەحەققی داری حەد
هەر ڕەقیبە گەر لە دنیادا ببێ توخمی زەنا
با لە ئاگردا بسووتێن ڕوو لە دەریا قەت مەکەن
هەر سەمەندەر مەردە نابا قەت بە نامەردان پەنا
حەمدیناسناوی ئەدەبی مەستی چاوی مەستی یارە باسی ئەو دەکا
ئیشی مەجنوونە کە چاوی مەستی لەیلا کا سەنا