دڵم کون کون بووە لازم دەکا بکرێ کە شەق شەق جا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  805 بینین
دڵم کون کون بووە لازم دەکا بکرێ کە شەق شەق جا
فیدای موژگان و ئەبرۆتم نیگاهی چاوی ئەبڵەق جا
بە یادی تورکی مەستی نازەوە، نازی ڕەقیب خۆشە
کە فەڕ و دەوڵەتی باڵی هومامان بۆتە لەقلەق جا
لەسەر ئیحسانی شاهان و کەماڵی تێگەیشتوانا
وەرە بنواڕەرە دەستی گەدا و تەوری ئەحمەق جا
قسەی مەنسوور کە دنیای گرت بە حەق کردن بە دارا بوو
لەژێر دارا کە کوشتن بێ قیامەت گیرە ناحەق جا
زەمانە سەفحەیی جاهـ و جەلال و قەدری وەرگیرا
مودارا کەن بە تەحقیر و بە تەجریم و بە نەستەق جا
بە مەعنا ئیعتیرازت بوو لە کەشفی عاریفان ئەی دڵ
لەبەرچی بووی بە جام ئێستە بەبێ مەعنایی موتڵەق جا
بە ئەحواڵی زەمان حەمدیناسناوی ئەدەبی وەها چاکە کە ڕازی بی
ئەگەر ڕازی نەبی حازر ببە بۆ نیوە شەو تەق جا