ڕووم لە تۆیە پرتەوی خورشید و ماهم بۆ چییە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
523 بینین
ڕووم لە تۆیە پرتەوی خورشید و ماهم بۆ چییە
خاکی بەرپێت تاجی سەرمە، تەختی شاهم بۆ چییە
کیشوەری سەبرم بە مەعمووری تەسەڕڕوف کردووە
ماڵ و موڵک و شەوکەت و ئیقبال و جاهم بۆ چییە
هەر دەمەی نەوعێکە ڕەنگی چەرخی کەچ ڕەفتاری پیر
گریەیی پڕسۆز و خەندەی قاهقاهم بۆ چییە
زیکری قادر نەقشبەند لەوحەیی قەلبم دەکەم
نامەوێ ئەسڵەن ئیعانەی کەس پەناهم بۆ چییە
خۆشە دەروێشی نەبوونی بۆتە مایەی ڕاحەتی
خەوفی ڕزقی شام و لوقمەی سوبحگاهم بۆ چییە
هەر بەیەک نیمە نیگاهت تا قیامەت مەست ئەبم
چاترە فیرقەت لە وەسڵی وا نیگاهم بۆ چییە
بۆ عەدو بەرقی هەناسە و بەردی ناڵەم کافییە
حەربگاهـ و ئەسلەحە و نوزم و سوپاهم بۆچییە
ڕاحەتی مەملووکی دەروێشانە حەمدیناسناوی ئەدەبی لێم گەڕێ
عەرز و حاڵ و ڕەهبەر و یا دادخواهم بۆچییە