من لە عالەم چوومە دەرچیمە بەسەر ئینسانەوە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 2 خولەک  707 بینین
من لە عالەم چوومە دەرچیمە بەسەر ئینسانەوە
ئێستە ئینسانم کە چوومە مەسلەکی حەیوانەوە
شێت و شەیدایی نیگاهی چاوی مەستی دلبەرم
پێکەنینم دێ بە کوشتن چیم بەسەر گریانەوە
کوڵمی هەڵگیرسا وەکوو ئاگر بە نووری ئابی مەی
دڵ وەکوو پەروانە چۆتە مەجلیسی سووتانەوە
کەس نەبوو داوێنی ساقی بابدا ڕەحمی ببێ
خوێنی من بۆ چی دەکاتە کاسەیی خوبانەوە
تاجداری خوسرەوانم چونکە خاکی کۆیی تۆم
خاکی کۆی تۆ گەوهەری تاجە بەسەر سوڵتانەوە
ئارەزووی وەسڵم لە هیجرانا ئەگەر حاسڵ دەبوو
جا دەبوو بمرم بە داخی یەک نەفس هیجرانەوە
حاشیەی پەرچەم عەیانی کردووە سڕڕی جەمال
هەر وەکوو تەفسیری بەیزاوی بەسەر قورئانەوە
خوێنی من کەوتۆتە سەر لێوت حەقە بیخۆمەوە
بیدە وەک ساقی کە ئەیدا مەی بەدەم مەستانەوە
من فیراری دەوڵەتم ئەمما ئەسیری زلفی یار
شاد و مەحزوونم کە مەشهوورم بە دوو عینوانەوە
دەرنەکەوتی بۆیە بەم جەژنە بە ڕۆژوو مامەوە
جەژنی من جەژنانەیی تۆ بێ بە ماڵ و جانەوە
تو خودا ڕەحمت ببێ بەسیە ئیتر بنوێنە ڕوو
ئینتیزاری مانگە حەمدیناسناوی ئەدەبی چونکە بەم سەربانەوە