تۆ بە چاوی سورمەدار و زلفی موشکین نافەوە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
467 بینین
تۆ بە چاوی سورمەدار و زلفی موشکین نافەوە
ئاسکەکەی دەوری خەتا بووی کەوتییە ئەترافەوە
بەم شەوی هیجرانە فەرموو با چراخانێ بکەین
من بە شوعلەی ئاهی گەرم و تۆ بە مینای سافەوە
تۆ کە تاقە غونچەکەی گوڵزاری حوسنی ڕۆحەکەم
چیت بەسەر ئەسبابی تاقە و ئەتڵەس و کیشبافەوە
کفرە بۆ چی گەر بپرسی حاڵی خەستەی عەشقی خۆت
با بڵێن کردوویە جارێ ڕوو بەلای ئینسافەوە
سالیکی ڕێگەی موحیببەت سەر لە جێی پێ دادەنێ
چی بەسەر چۆلی عیراق و یا بە کێوی قافەوە
تا قیامەت با بەرن باری گلەی ئێمە سەلەف
ئاگرێکی وەک عەشقیان نایە دڵ ئەخلافەوە
تێ گەیشت حەمدیناسناوی ئەدەبی کە بەندەی شێتییە دنیا و دین
ڕوو ئیتر ناکاتە زاهید چی بەسەر ئەشرافەوە