ڕەفیقی من بە شەو تەیرێکە دەگری دائیما تاقە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
836 بینین
ڕەفیقی من بە شەو تەیرێکە دەگری دائیما تاقە
ئیتر بۆچیمە هەمدەم نامەوێ ئەم گونبەد و تاقە
بە فەرمانت ئیتاعەت هەر دەکەم تاکوو نەفەس مابێ
لە دڵتا هەرچی تەکلیفە بفەرموو گەر هەموو شاقە
ئەگەر مەیلت بە بەرگی ئەتڵەسی ئەفلاکە پارچە کەم
گوڵی ئەستێرە شیرینە نەوەک گوڵ سورمە و تاقە
ئیدارەی مەشعەلی حوسن و جەماڵی تۆیە مەقسوودی
خودا لەم شەوکەتی ئەفلاک و تەنزیماتی ئافاقە
ئەزەل مەربووتی زلف و ڕوومەتی تۆیە دڵ و ڕۆحم
ئەگەر ئیمان ئەگەر کوفرە لەسەر ئەو عەهد و میساقە
بە ئیستیحقاقە ئیحسانت ئەگەر ئەهلی بەسیرەت بێ
شەهنشاهـ و گەدا سەیری مەقامی کۆیی عوششاقە
مەجازە مەرتەبەی ئەووەڵ کەسێ مەیلی حەقیقی بێ
ئیتر غەدرە بە حەمدیناسناوی ئەدەبی گەر بڵێ واعیز بەد ئەخلاقە