لەسەر ڕوخساری گوڵ شاخی سەمەن ئاسایە ئەو زلفە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  564 بینین
لەسەر ڕوخساری گوڵ شاخی سەمەن ئاسایە ئەو زلفە
بەسەر پشکۆوە هەروەک عەنبەری سارایە ئەو زلفە
لەسەر قەت دەردەچێ شەوقی جنوون گەر زەڕڕە عەقڵم بێ
دەزانم سیلسیلەی مەجنوونەکەی لەیلایە ئەو زلفە
بە جیلوە لەمعە لەمعە پرتەو ئەڕژێنێ لە گەردندا
دەڵێی سەبحەی شەوە ڕۆژی جیهان ئارایە ئەو زلفە
بە پەنجەی شانە ئەفشانی دەکا بۆ مردنی عاشق
لیباسی تەعزییەی زیبەندی باڵایە ئەو زلفە
سەبا هیممەت بفەرموو باوەشێنی پەڕڕەیی گوڵ کە
بە ڕەیحانە کە دەستە بەستەیی مەولایە ئەو زلفە
گەهێ سەرمەستی نەشئەی ساغیری یاقووتی لێوانە
گەهێ زنجیرەیی ساقی ملی مینایە ئەو زلفە
گەهێ مەسنەدنشینی ڕوومەتە هەمڕازی دوو نێرگس
لەبەر چاوی بەدە گەهـ حایلی سیمایە ئەو زلفە
کەلامی تەفرەقە و فکری پەرێشانی هەیە حەمدیناسناوی ئەدەبی
لە مەعنادا دەڵێی ئەشعاری بێ هەمتایە ئەو زلفە