بۆ دیدەنی جانانە عەجەب بوومە سەییارە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  488 بینین
بۆ دیدەنی جانانە عەجەب بوومە سەییارە
گاهێ بە شەمەندەفەر و گاهێ بە تەییارە
ساقی بە فیدات بم قەدەحێکم بدەرێ زوو
هەر مەستییە بیکا غەمی ئەم فیرقەتە چارە
پەیکانی موژەت هێندە برینی لە دڵم کرد
هەر چەندە دەکەم نایەتە میزانی ژمارە
دڵ موجریمی عەشقە بەخودا حەقیەتی دلبەر
بەستوویە بە ئەگریجەوە ئەیدا لە قەنارە
بۆ پەنجە دوڕ و لەعلی کە پێ لازمە جانان
هەڵڕێژە دەسا دیدە سرشکت بە عەییارە
بازاڕی مەیی و مەیکەدە بۆ چی دەشکێنی
بەم مەستییە، بەم نەشئەیە، بەم چاوە خومارە
باکی نییە حەمدیناسناوی ئەدەبی لە دەمی خەنجەر و شمشێر
ئەبرۆتە کە دەبڕی جگەری هەر بە ئیشارە