شێخ کە پۆلیسی دەوێ و عەسکەری سوارە و پیادە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 2 خولەک  480 بینین
شێخ کە پۆلیسی دەوێ و عەسکەری سوارە و پیادە
بۆ هەموو فیتنە و شۆڕش کە بووە ئامادە
دەستی هەڵگرت لە خودا و دینی کە کرد ئازادە
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
گەهـ بە کیبر و عەزەمەت شایە گەهێ زیلل و فەقیر
گەهـ دەڵێی جوکلە گەهـ ساکینی بەرماڵ و حەسیر
گەهـ حوکمرانە گەهێ پایی بە زنجیر و ئەسیر
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
گەهـ لە تەڵقینی عەوامایە وەکوو مورشیدی پیر
گەهـ دەخوا خوێنی جەوانیش بە حەڵاڵی وەکوو شیر
گەهـ دەنووسێ بە قەڵەم نوشتە گەهێ کوشتە بە تیر
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
واریعی سیڕڕی دیواری یەتیمە گاهێ
قاریئی ئایەتی قورئانی قەدیمە گاهێ
دڵی هەر توندە بەدەم گەرچی حەلیمە گاهێ
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
گەهـ لەگەڵ هەرزە و ئوباشە خەریکی شەڕەشەق
گەهـ لەگەڵ جەردە و دز مەشقی تفەنگ و تەقەتەق
گەهـ لە زیکرایە لەگەڵ سوفیی سافی لەقەلەق
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
گەهـ دەکا عەرزی تەشەببوس بە موسوڵمان و تورک
گەهـ بە ئینگلیزی ئەدا مەزبەتەی میللەت و مولک
گەهـ بە سەر دۆستی و گاهـ تەمەننای بە کەلک
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
گەهـ بەسەر سەوزی وەکوو سەروە لە عالەم سەرکەش
گەهـ بە چەفیە سەری وەک غونچە لەتیف و دڵگەش
گەهـ دەبێتە مەحەک و گاهێ بەزیوی پڕغەش
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
شەو لە کەیفایە گەهێ ڕۆژە لە سەیران و شکار
گەهـ لە ئەشکەوت و کون و قوژبن و کێوانە فیرار
گەهـ لە ژێر باری غەما گاهـ لەسەر غەم بووە بار
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی
کەس نەبێ حەمدیناسناوی ئەدەبی بە ئومێدی عەتایا و کەرەم
نە قوماندان و نە ئەفراد و نە خوددام و حەرەم
خۆی و عالەم کە دەکا سەوقی خەراباتی عەدەم
این همه از پی آنست که زر میخواهدفارسی