تا بزانن عالەمێ چەندە وەفاکردارە کورد
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
1617 بینین
تا بزانن عالەمێ چەندە وەفاکردارە کورد
هەر ئەبێ تەعریفی ئەسڵی خۆی بکا ناچارە کورد
زۆر قەدیمن زۆرن ئەمما تەفرەقەی کردوون زەمان
وەرنە قەومێکی نەجیب و ساحبی میقدارە کورد
نوتفەیی ئاسور و جێگەی ئەووەڵی کابول بووە
نوتقی ئەوساکەی بە لەهجەی فورسی خۆش گوفتارە کورد
بەو زمانە گوردە ئیسمی یەعنی مەردی پەڵەوان
فیلحەقیقە بۆ شەجاعەت سەروەر و سالارە کورد
خزمی زاڵ و ڕۆستەم و گۆدەرز و گیو و بێژەنن
وا دیارە چونکە یەکسەر هەر دەڵێی شاسوارە کورد
سەرکەشی بوو واسیتەی هیجرەت لە کابولدا قەدیم
خۆ بە تەئریخی عموومی سابیتە ئینکارە کورد
دائیما بۆ عیززەتی نەفسە کە غیرەت سەرف ئەکەن
عادەتا شێری ژیانە یا وەکوو ڕەشمارە کورد
کامەیان ئەدنایە دائیم دەم لە عولوییەت دەدەن
خان بڵێ یاخۆ نەڵێ قابیل نییە سەرکارە کورد
سەهوە ئومێدی ئیتاعەت کەس ناکا لەم قەومە بۆچ
چونکە هەر کەس مونفەرید سەیری دەکەی ئەحرارە کورد
واقیعەن قەومێ کە تەحسیلی نەبێ جاهیل دەبێ
هەر ئەساسەن موستەعیدد و ساحبی ئەفکارە کورد
وا زەمانە بەش دەکا ئیقبالی ئەقوامی جیهان
چونکە بەدبەختە خەریکی نەگبەتی و ئیدبارە کورد
تەجرەبەی کە جاهیلی وەک عاریفی قەومی ترە
کوێری مادەرزادی سەیری کە ئولولئەبسارە کورد
ساحبی عەزمی مەتین و عامیلی وەقع و ویقار
کاشفی ئەمری نیهان و کاتیمی ئەسرارە کورد
شافعی مەزهەب موسوڵمانن تەعەسسوبیان هەیە
دائیما مەشغوڵی تۆبە و زیکر و ئیستیغفارە کورد
خاکی کوردستانە جێگەی ئەکمەلی ئەهلی کەماڵ
ئەکسەر ئینسانی میسالی تیغی جەوهەردارە کورد
گەر ڕەقابەت مانعی ئەم قەومە نەبوایە بەیان
دەوڵەتی بوو سەربەخۆ ئەسبابی هێشتا دیارە کورد
گەرچی مەستی نەشئەیی بادەی غروور و غیرەتن
فیترییە حەمدیناسناوی ئەدەبی بەجارێ عاقڵ و هوشیارە کورد