گۆزەی خاراو

لە کتێبی:
وەنەوشە
بەرهەمی:
محەمەدسەدیق مەحموودی (1937-1990)
 1 خولەک  917 بینین
چاوم لە دووریت دەریایە ئارێ
نایەی گوێ دەریا بۆ کەیف جارێ
دڕیمان من وخونچە لە داخت
بەرۆکی کراس هەتاکو خوارێ
تازە بە دووریت نامرم وەرە
کە ناتە ناو کڵ گۆزە دەخارێ