ئەی خولە پیس
لە کتێبی:
وەنەوشە
بەرهەمی:
محەمەدسەدیق مەحموودی (1937-1990)
1 خولەک
945 بینین
ئەی خولە پیس، ئەی کەچەڵی لامەسەب
کەللەکەری بێ هونەری بێ ئەدەب...
بۆ چی بەبێ من دەچێ ئاوا دەکەی؟
ڕۆژی هومێدم لە کەل ئاوا دەکەی
بۆ چی دەچی لێم دەبییە کەیخودا
کوانێ ئەتۆ پیاوی ئەوەی تۆخودا؟
کوا دەم و فڵچ و کوڕ و کاوێژی تۆ
باس و قسە و ورتە و ڕاوێژی تۆ...
بۆ منی وا خاک بە سەر کار ئەکا
خۆشی دڵی دوژمنی من تار ئەکا؟
کوێری گولی پیسی گەڕۆڵی گڵاو
ئەی بەڕەڵا، خوێڕیلەیی قوون دڕاو...
بێت و لە مەولاوە ببینم کە وا
زۆر بە کەری دەردی دڵم کەی دەوا
شەرتە وەها ڕابتەکێنم یەخەت
تێک بشکێنم لە حەوا لەوح و خەت
نێوی گڵاوت لەوێ بکوژێتەوە
یەک کەڕەتە شوان و سەگت بێتەوە