پاییز
لە کتێبی:
سروشت و دەروون
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
4771 بینین
پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد!
من مات، تۆ زیز:
هەردوو هاودەرد! من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت،
دواییی نایە: دادم، دادت،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز! پاییز! پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگریین،
بگریین... بگریین... چاومان نەسڕیین،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد!
من مات، تۆ زیز:
هەردوو هاودەرد!
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت،
دواییی نایە: دادم، دادت،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگریین،
بگریین... بگریین... چاومان نەسڕیین،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز! پاییز!