مانگی نوێ بۆیە هەموو شەو زیاد ئەکا و ئەشنێتەوە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
3206 بینین
#
مانگی نوێ بۆیە هەموو شەو زیاد ئەکا و ئەشنێتەوە
تا جەمالی هەروەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە...
#
کاتێ بوو بە چواردەهەم شەو تێئەگا نابێ بەڕووت
جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە