پەڕێکی تاوسم دی لە لاپەڕەی قورئانا

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  1378 بینین
پەڕێکی تاوسم دی لە لاپەڕەی قورئانا
وتم ئەم ڕوتبە و قەدرە خودا چۆن بە تۆی داوە
جوابی دامەوە وتی ئەی نەفام تۆ نازانی
جوان بۆ هەر لایەک بچێت جێگای وا لەسەر چاوە