جەوهەری زاتیت کە بوو بام مەسنەدت باڵا نەبێ
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
483 بینین
جەوهەری زاتیت کە بوو، بام مەسنەدت باڵا نەبێ
کەوکەبی بەختت لە بورجی عیززەتا پەیدا نەبێ
تیشکی عیرفانت بەسە بۆ کەشفی هەوراز و نشێو
چاوی دڵ بینا بوو با چاوی سەرت بینا نەبێ
لای ئەوەی دانابێ فەرقی گوڵشەن و گوڵخەن نییە
خۆ جەهەننەم حازرە گەر جنة المأوىعەرەبی نەبێ
عیززەت و زیللەت هەموو چەند ڕۆژە خۆ ناکەن دەوام
بەردی ڕەق زۆرە دەبا تۆ دۆشەکەت خارا نەبێ
هەر وەکوو یووسف، کەمالیناسناوی ئەدەبی تۆ بچۆ ناو بیرەوە
چی ئەبێ با مەسکەنت باڵا وەکوو عیسا نەبێ