ئێمە کورد و سەرچڵین دائیم شەڕ و دەعوا ئەکەین
بەبۆنەی شەهید کردنی دوکتۆر فواد شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانیەوە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
442 بینین
#
ئێمە کورد و سەرچڵین دائیم شەڕ و دەعوا ئەکەین
تاوەکوو ئاخر نەفەس بەرزیی وەتەن داوا ئەکەین
#
هوججەتی نامووس و ئیستیقلالی خۆمان سەیر ئەکەین
وا بەخوێنی گەورە گەورەی کوردەکان ئیمزا ئەکەین