گەر نایەڵیت گیانە بە فیدای لێو و دەمت بم
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
355 بینین
گەر نایەڵیت گیانە بە فیدای لێو و دەمت بم
ڕوخسەت بدە توخوا کە بە خاکی قەدەمت بم
فەرمووتە سبەی جەژنە ئەکەم ماچی خەڵاتت
یە ڕەببی بە قوربانی خەڵات و کەرەمت بم