هەرچەن

لە کتێبی:
بەهەشت و یادگار
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  2177 بینین
هەرچەن بەبەر مەلالی فرەم تەنگە قافییە
یەک عومری خەم هەناسەیەکی ساردی کافییە!
خۆزگەی خەمم بە قەڵبەزی سەرچاوەکەی «زەڵم»
چاو وشکی کرد و ئەو وەکوو خۆی تافەتافییە!
لای من چ جامی نەشئە چ میحرابی دینی عەشق:
ئەم چاو و ئەو برۆی کچە کوردێکی جافییە!
زنجیری زوڵف و چاهی زەنەخ وا لە ڕێگەیا
کێ لەو حیجازی حوسنە ئومێدی تەوافییە
تا دێ سروور و سیححەت و سەبرم زەعیف ئەبێ
هەر تەبعی تا سەما لە فیراقا مونافییە!
تف لەو ژیانە کە بێ دەردی عەشقە ئاسووە
بەخ لەو ملەی کە زوڵفی نیگارێ تەنافییە!
گۆرانناسناوی ئەدەبی، تەماعی ماچ و ویسالی بڕیوە لێت
یەک ئیلتیفات و نیوەنیگایەک کەفافییە!