چونکە یار پێی خۆشە دڵ جەور و جەفا داوا ئەکا

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  633 بینین
چونکە یار پێی خۆشە دڵ جەور و جەفا داوا ئەکا
لوتفی نابێ ئەو بە خەم وێرانەکەی ئاوا ئەکا
ئەم کەژ و کێوانە وا سەریان گەیشتۆتە فەلەک
زەحمەتە دوژمن لەسەر ئەم کێوە چۆن مەئوا ئەکا
پیاو و ئەولادمان لەڕێی زوححاک دا کوژران هەموو
ئەم گەلی کوردە لە پڕ هەر کاوەناوی تایبەتیەک پەیدا ئەکا