ئەزانیت یارت چۆن دڵگەرم ئەبێ
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
606 بینین
ئەزانیت یارت چۆن دڵگەرم ئەبێ
لە ماڵ دێتە دەر چۆن بێ شەرم ئەبێ
زۆر مەکە، مەگری، زێڕی بدەرێ
زێڕ بخەیتە سەر پۆڵا نەرم ئەبێ