ئیمڕۆ پێی وتم لاوێک مامۆستا

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  545 بینین
ئیمڕۆ پێی وتم لاوێک مامۆستا
پێویستە عەسا هەڵگری ئێستا
چونکە تۆ چاوت کزبووە و پیری
بێ هێز و توانای یەکجاری زویری
ئەترسم بە بێ عەسا بکەوی
خۆ گەڕۆکیشیت هەرگیز ناسرەوی
جوابم دایەوە وتم ڕۆڵە گیان
سەروی باڵاکەت عەسامە قربان
تاکوو باڵای تۆ عەسابێ بۆ من
من ترسم نییە گیانە لە کەوتن