ڕۆژێکی پایز لە پێش نیوەڕۆ

لالە باس
لە کتێبی:
دیوانی دڵدار
بەرهەمی:
دڵدار (1918-1948)
 2 خولەک  1237 بینین
# ڕۆژێکی پایز لە پێش نیوەڕۆ لالە باسم دی زەوی ئەداتۆ # ڕووت و زگ واڵا، پیر و تێکشکاو پشتی چەماوە، لووت لەسەر ئەژنۆ # گۆچانی دەستی دەستەندووی جووت بوو دەنگی نووسابوو بە هێ هێ و هۆ هۆ # هەی ماندو نەبی لالۆی جووتیارە وتی: هەر بژی ڕۆڵەی لەسەرخۆ # وتم: کاری جووت، ڕەنجی لاوێتی زۆر دوورن لەگەڵ پیرێکی وەک تۆ # ڕەسووڵەیی کوڕت ڕەنجبەری چاکە زەلامی ملهۆڕ، لاوی چوست و جۆ # کوا بۆ چی جووتت لەباتی ناکا بۆ چی تۆ نادا، بۆ چی نابڕێ شۆ # هەندێ پێکەنی، سەیرێکی کردم دەستی خستە سەر ڕیشی وەک پەمۆ # ئاگری دڵی لە هەر دوو چاوی بڵێسەی ئەدا وەک جووتێ پشکۆ # وتی: لە هاوین کێخا کاکە سوور هاتە ماڵەوە پێی وتم: لالۆ # شایەدی بدە زەوی «زێڕین دۆڵ» کە وا هین منە قورئانیش بخۆ # وتم: کاکە سوور، بەم سەر و ڕیشە ئۆباڵی خەلقی ناخەمە ئەستۆ # وتی: هەروەها بە سەری ئاغا ئەتکەمە پۆڕی بەر چەنگی هەڵۆ # بۆ شەو زەلامی هەناردە سەرم ماڵیان دامە بەر شیلینگی بڕنۆ # سێ مانگام هەبوو بە تاڵانی برد مناڵی هێشتم، بەبێ ماست و دۆ # هەندەی پێ نەچوو، عەزەی ساڵح ئاغا لە سەری کردم بۆ حیسسەی تاپۆ # چوومە خرابە: وتم ئاغە گیان مڵکم هین خۆمە قەیدن لە تاپۆ # پێی وتم: پیرەی سمێڵ کلکەسە یا تاپۆ بدە، یا بار کە و بڕۆ # دوو سێ ڕەش و ڕووت وڵاغیان هێنا دەغڵیان بار کرد بە لێ لێ و لۆ لۆ # کێخوای چەمبەڕیش ڕەسووڵەی پەت کرد کردی بە عەسکەر، بردی لە بۆ کۆ # لە کۆیە چوومە لای زابت وتم: ئەفەندی عومرم گەییە حەفتا و نۆ # بێجگە لەم کوڕە وەجاغم کوێرە بە منی ببەخشە مەمکە ڕەنجەڕۆ # زابت تووڕە بوو هەڵسایە سەر پێ فڕێی دامە دەر، بە پاڵەپەستۆ # پێم وت: لالە باس پارەت بدایە ڕەسووڵ معیل بوو بەبێ گفتوگۆ # وتی: پارە و من؟ هەی خاکم وە سەر بریا ئەمزانی، ئەی خودایە بۆ؟ # ئەوا چل ساڵە زەوی ئەکێڵم فەللاحی ئەکەم هەتاکوو ئەمڕۆ # نرخی ئارەقەی ڕوونی ماندووییم تیکە نانێکە، چە نان؟ نانە جۆ # ئەویش بەبێ دۆ