دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو زوڵفەکەی دەیجوورتە

لەگەڵ (عەونی) بەیەکەوە دایان ناوە
لە کتێبی:
دیوانی دڵدار
بەرهەمی:
دڵدار (1918-1948)
 1 خولەک  1441 بینین
دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو و زوڵفەکەی دەیجوورتە
گاهێ مەیلی شەو ئەکات و گاهێ مەیلی نوورتە
بەحری عوممانی سروشکم وا بەدەم گریانەوە
پڕ لە دانەی گەوهەرە هەم لەعلی وێنەی سوورتە
بادەکەت پڕ ژەهری مار بێ، پێم بدەی نۆشی ئەکەم
چونکە تەبعم هێند موتیعە بەندەیی میسوورتە
سا ئەزانی چەند پەشێوە ئەو دڵەی بیماری من
پەی کراوی تیری غەمزەی چاوەکەی مەخموورتە
ئاسمانی حوسنی ڕوخسارت لە ئەبرۆ و چەرخی ڕوو
تاقی ئەبرۆت دوو هیلال و چەرخی کوڵمەی خوورتە
خونچەکەی نەشکوفتەیی لێوت لە باغی مەقسەدم
تا دەمی پشکۆتنی دڵ بولبولی مەنزوورتە
ئارەزووی ئەم شیعرە دڵدارناسناوی ئەدەبی تۆ لە عەونیناسناوی ئەدەبی بۆ ئەکەی؟
چونکە ئەم غەمبارە دائیم بووتەن مەجبوورتە