چاوەکانم لێڵ و وێڵ بوو کوا ستارەم دەرنەکەوت

ئومێد
لە کتێبی:
دیوانی دڵدار
بەرهەمی:
دڵدار (1918-1948)
 1 خولەک  1874 بینین
چاوەکانم لێڵ و وێڵ بوو کوا؟ ستارەم دەرنەکەوت؛
دڵ لەتاوی دەردی کڵپەی سەند وەکوو ئاور و نەوت
ڕۆژ هەڵات و زیندەگی دا، گشتی عالەم کەوتە ئیش
چاوەنۆڕی ئوفقی دوورم ڕۆژی من کوا؟ دەرنەکەوت
ئەی خودایە! تاریی نیگبەت کەی ئەبێ لاچێ خودا؟!
تا بە کەی چەنگەچررێ من سا لەگەڵ تۆ هەشت و حەوت
بەسیەتی دڵدارناسناوی ئەدەبی زەمانی شعری بێ مەعنا نەما
هەڵسە چارەی دەردەکەت کە بێ تەفەککور ڕێگە چەوت
بێت و ئەسپێ چەند ئەسڵ بێ سواری چالاکی نەبێ
قابیلە دەرچێ لە میدانی جیدال و جێگە ڕەوت؟!