فەسڵی ئەوەڵ
لە کتێبی:
تەئریخی جاف
بەرهەمی:
کەریم بەگی جاف (1885-1949)
1 خولەک
2042 بینین
بەیانی عەدەدی تایفەکانی جاف لە ئێران و لە کوردستانی باباندا کە داخڵی عێراقە. ئەم عەشیرەتە بە عومووم پێیان ئەڵێن جاف و ئەم تایفانە ئیسمیان ئەمەیە:
تایفەکانی جافی بابان:
ئیسمی فیرقە: میکایەڵی، شاتری، ڕۆغزادی، تەرخانی، باشیکی، هاروونی، سەدانی، کەماڵەیی، بەداخی، عەمەلە، عیسایی، گەڵالی، نەورۆڵی، یەزدانبەخشی، وەڵی، نەژوێنی، مەسۆدی، شێخ ئیسماعیلی، سۆفی وەند، تاوەگۆزی، میراولی، پشتماڵە، سمایل عوزێری، بێسەری، چووچانی، تیلەکۆ.
ئەم چەن تایفە لە جافەکانی ئێران جوێ بوونەوە و هاتوونە شارەزوور و خاکی بابان کە داخڵی عێراقە و تایفەکانی جاف کە لە ئێران ماوەتەوە ئەمەیە کە ئەینووسم:
قوبادی، باوەجانی، ئیمامی، یەناخی، قادرمیروەیسی، تایشەیی، کۆیک، نێرژی، دەروێشی، وەڵەد بەیگی، دەلەژێری، کۆکۆیی، زەردوویی، عەلی ئاخەیی، پەپڵی، تاوەگۆزی، دووڕوویی، کوێرەکی.