تا زولفی لەسەر چیهرە پەرێشانی سەبایە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
941 بینین
تا زولفی لەسەر چیهرە پەرێشانی سەبایە
ئاشوفتەگیی و تیرەگیی بەختی سییایە
ڕووی و لەب و مووی هەمدەم و ئامیزشی یەک بوون
غونچەی چەمەن و بوردی یەمەن، موشکی خەتایە
شمشادی قەدی سەروی خەرامانە ڕەوانە
جێگیری دڵی پادشەهـ و شاهـ و گەدایە
چاوی کە وەکوو دیدەیی بازێکە شکاری
دڵ وەک کەوی بێچارە گرفتاری بەڵایە
زێوەرناسناوی ئەدەبی نییە دۆستێ کە ڕەقیب تووشی بەڵا کا
مەعلوومە سەوابی ئەمە وەک حەجج و غەزایە