سروەی بەیانی
لە کتێبی:
خەوە بەردینە
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
1 خولەک
8914 بینین
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
***
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانیبۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟