کەوتمە داوی نیگارێ مەهجەبینێ دڵبەرێ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
764 بینین
کەوتمە داوی نیگارێ، مەهجەبینێ، دڵبەرێ
ئیختیارم لا نییە گەر دین و ئیمانم بەرێ
سونبولی تەڕ ڕائیحەی کەی نەوعی زولفینت ئەبێ
نافەیی ئاهوویی چین باجە کە ئەیخاتە دەرێ
هەر سەحەرگاهان ئیفاقەی بێ زەمانی دەردەکەم
لەش بریندارم بە تیغی دڵبەرێ، قەدعەرعەرێ
پێم بڵێ: بۆ حەلقەحەلقە پەرچەمت کەوتۆتە مل؟
خۆ بە قانوون و نیزام زنجیر لە گەردن ناکرێ
ئارەقی سەر ڕوومەتت ئابی حەیاتە، زەمزەمە
هەر کەسێ نۆشی بکا تا ڕۆژی مەحشەر نامرێ
سینە کوورە، دڵ کەباب و باوەشێنی ناڵەیە
ئاوی وەسڵی ئەو نەبێ ئەم ئاگرە دانامرێ
بۆ بەخۆڕایی ئەتۆ زێوەرناسناوی ئەدەبی ئەڵێی من موخلیسم
کوا ڕەفیقێ؟ کوا شەفیقێ؟ تا جەوابت بۆ بەرێ