وا مەستی مەیی غەمزەیی خوونڕێزی نیگارم
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
878 بینین
وا مەستی مەیی غەمزەیی خوونڕێزی نیگارم
تا ماوە جیهان باقییە مەستیی و خومارم
وامیقناوی تایبەت بە خەیاڵاتی سەری توڕڕەیی عەزراناوی تایبەت
وەک من نەبوو سەودازەدەیی پەرچەمی یارم
حەسرەتزەدەیی حوسنی ئەیازناوی تایبەتی بە نیگاهێ
سەد غەزنەویناوی تایبەت ناگاتە مەقامی دڵی زارم
گیرۆدەیی نەمروودناوی تایبەتمیزاجێکە دڵی من
بێ بتشکەنی داخڵی ناو کوورەیی نارم
غەم عەینی تەمی کۆهی دەماوەندناوی تایبەتە لەسەر دڵ
ئەمما بە سوروشکم وەکوو ئەڵوەندناوی تایبەتە کەنارم
مەقسوودی دڵم وەسفی بینای میهرناوی تایبەت و وەفاناوی تایبەتیە
بێ میهر و وەفا زەحمەتە ئارام و قەرارم
وا تێ مەگە زێوەرناسناوی ئەدەبی کە بەبێ ڕوویی تۆ شادە
بێ تۆ شەوە ڕۆژم، بە خودا ناڵەیە کارم
#