یەک لەحزەیی ویسالت ئەی ماهی میهرپەروەر

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  986 بینین
یەک لەحزەیی ویسالت ئەی ماهی میهرپەروەر
نایدەم بە تەخت و تاجی دارا و موڵکی سەنجەر
کێ بێ بەرابەرت بێ، موژگانی خەنجەرینت
جەوهەر دەبا لە خەنجەر، خەنجەر ئەدا لە جەوهەر
یاڕەب حەیاتی ئێمەی بۆ خستە ناو هیلاکەت
دەم چەشمەیی حەیاتم مەحبووبی چیهرەئەسمەر
هەر کەس بە دەردی عەشقت سووتا دەروونی ڕوونی
بۆ ئاتەشی مەسائیب دەڕوا وەکوو سەمەندەر
ماددەی نیشاتی ئێمە یا هیجرە یا گرینە
بۆ فێعلی عاشقان تا ئەو شۆخە بۆتە: مەسدەر
مەنوێنە دیدە جانا، بنوێنە ئاینەی ڕوو
تا ڕووی ببێتە بەربەند ئایینەیی سکەندەر
دەنووکی وەک قوڵنگە بۆ سەتحی سەفحەیی گوڵ
بولبول ئەگەر ببینێ یەکدەفعە ڕوویی دڵبەر
زێوەرناسناوی ئەدەبی لە تەعنی زاهید بێباک و بێخەیاڵە
کەی خەوف ئەکا لە مالوم ڕەندمەشڕەبی قەلەندەر