دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ

بۆ لاوەکانی سەر ئێستگەی ڕادیۆی کوردستان لە یافا
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 2 خولەک  744 بینین
دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ
ڕوانیمە ئێستگەکانی وڵاتانی سەربەخۆ
هەریەک بە ڕەنگێ دەنگی ئەهات پڕ لە جوستوجۆ
یافاناوی تایبەتم کە کردەوە بە هیوای دانس و تیاترۆ
سۆزێکی نیشتمانی لە یافاوە هاتە گوێم
لەرزیم و ڕاپەڕیم لە قسەی ڕۆڵەکەی ئەوێم
بانگمان ئەکەن بە کوردیی پەتی وەک برا بژین
بۆ دوودڵی و خراپە نەچین چونکە تیا ئەچین
ڕێی یەکیەتی بە ئێمە ئەڵێن فەرزە گوێ گرین
لەم ڕۆڵە کوردە دڵ بەپەرۆشانە ئافەرین
هەی هەی چ بەرزە سەیر و هەوای ڕۆڵەکەی وڵات
حەیفە بەغەیری ئێستگەیی یافا ببێ لەلات
ڕەمزێکی کوردە دەنگی هەموویان شەپۆڵ شەپۆڵ
چالاکناوی تایبەت ئەگاتە شاریی و کوردانی شاخ و چۆڵ
گۆرانناوی تایبەتە چاوی دوشمنی کورد پڕ بکا لە خۆڵ
گەر بێ و بچێت و بەستە بڵێ جاربەجار ڕەشۆلناوی تایبەت
ئەوسا ئەبێتە سەیر و سەفا بۆ هەموو کەسێ
شادی ئەبارێ گەر بەری بۆ ڕادیۆ دەسێ
ئەی ژین وەرە بە عەشقی نەسیمی بەیانیان
پێشکەش بکە سوپاسی من و هۆز و نیشتمان
بۆ لاوەکانی ئێستگەی کوردی بە دڵ بە گیان
ئەم خزمەتەی ئەوانە کە وا کورد ئەدا نیشان
عەرزیان بکە کە بیری کەسی ئێرەیان نەکەن
ئەو ئیشەیان نموونەیە بۆ بەرزیی وەتەن