چەند خۆشە زوو هەستی بەری بەیانی

سەیران
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 2 خولەک  836 بینین
چەند خۆشە زوو هەستی بەری بەیانی
تاریک و لێڵ دەرچی لە ئاوەدانی
ورد ورد بڕۆی لە دەشتەوە بۆ نزار
گوێ بگری لە ئاهەنگی دەنگی باڵدار
یاخۆ ڕووبکەیتە سەر فەراغ ڕووبارێ
ئاوی وەکوو مرواری بێتە خوارێ
خۆی پڕ لە ماسی دەوری بێشە و سەوزی
دەنگی کناچەی پۆڕ ببیەی بە بەرزی
یا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان
وەختێ ناو شار ئەبێ بە شایی و لۆغان
چەند خۆشە دەوری پیرمەسوور لای هەستیار
بێ غەم ئەڕوا زەرد و سوور بە لەنجەولار
یاخۆ بەهاری ساڵانی ڕابردوو
کە ژن و پیاو لە سەیران بوون چوارشەمموو
ژیانێکی خۆش و بە فەنتازی بوو
نە باسی فاشیستی و نە هی نازی بوو
چەند ساڵە هیتلەرناوی تایبەت لێمان بووەتە شەیتان
بە زوڵم و زۆر ئاگری شەڕی هەڵگیرسان
خۆی ماڵ وێران و قەومی سەرگەردان کرد
گوایا ئیشی چاکی بۆ ئەڵەمان کرد
ویستی دنیا داگیرکا، خۆی پاشا بێ
بابە لە پاشای وا هەزار حاشا بێ
ئێستە نازی لە برسا سەگ ڕاو ئەنێ
هێتلەرناوی تایبەت ڕۆژی سەد جار خۆی لە جاو ئەنێ
ئەمەریکاناوی تایبەت و ئینگلیزناوی تایبەت و ڕووسناوی تایبەت سەرکەوتوون
نازی و فاشیستی تووشی گیانەڵا بوون
بەم زووانە خوا بیکا تەسلیم ئەبن
ئەمجا فێری ئەخلاق و تەعلیم ئەبن
ڕۆژی تەسلیمیان جەژنە بۆ کوردستان
لەگەڵ سوێندخواران کورد ئەچێ بۆ سەیران
بەخوا زۆر خۆشە لای کورد مژدەی زەفەر
بۆ سوێندخواران خوایە زوو بچێتە سەر