ئەی خودایە من لە تۆ ئەلتاف و ئیحسانم ئەوێ
بە یادی ئەسیرییەوە
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
966 بینین
ئەی خودایە من لە تۆ ئەلتاف و ئیحسانم ئەوێ
دەفعی جەهلی میللەتی کوردی پەرێشانم ئەوێ
بۆ هەژاریی کوردەواری وا پڕاگەندە و زەبوون
یەکیەتی و سەربەستیی و ئەخلاق و ویجدانم ئەوێ
تا نەمێنێ باری جەهلی فەردی میللەت یەک بەیەک
ڕێگەی ڕاست و حەقیقەت، عیلم و عیرفانم ئەوێ
لەم جەوانانە کە وا هاتوونە سەر ڕووی نیشتمان
چەرچلناوی تایبەت و ڕوزفلتناوی تایبەت، ئەتاتورکناوی تایبەت و ڕەزاخانناوی تایبەتم ئەوێ
چونکە وابێ نەشئەیە خاکی وەتەن، پڕ زیللەتە
زەمزەمەی فەسڵی کەریم خان، دەوری بابانم ئەوێ
دەردی کورد زۆر بێ دەوایە باعیسی فەوتاندنە
ئەی خودایە بۆ دەوای ئەم دەردە، دەرمانم ئەوێ
ئەی ڕەفیقان گشت وەرن هەوڵێ بدەین تا سەرکەوین
لاوی زیرەک، کوڕی ئازا، شێری مەیدانم ئەوێ